- شەوی ڕابردوو چەکدارانی #داعش# هێرشیانکردە سەر سێ ڕەبیەی فەوجی یەکی لیوای 11ی پیادەی پێشمەرگە لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوای #خورماتوو#. پاش شکانی داعش لەشەڕەکەدا کە داعش هیزێکی زۆری تێیدا بەکارهێنابوو، سێ پێشمەرگە شەهید و 10ی دیکەش برینداربوون.
- لە شاری #هەولێر# لە دژی پاشەکەوتی سیستەمی موچە و دواکەوتنی موچەی خانەنشینان و سیستەمی ئابوری حکومەتی هەرێم ژمارەیەک حزب و لایەنی سیاسی و چاڵاکی مەدەنی خۆپێشاندانێکیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.[1]
- لە شارەدێی #مەندەلی# بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لێکێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک-دا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
- پۆلیسی #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک و بە بڕیاری دادوەر، سەرۆکی شارەوانی #کفری# دەستگیرکراوە، ئەوەش بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.
- ئاسایشی #پارتی# لە شارەدێی #دارەشەکرانە#ی سەر بەشاری هەولێر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەرپرسێکی #گۆڕان# و دەستگیریان کرد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان-یش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: دەستگیرکردنەکە بەهۆی پۆستی فەیسبوکەوە بووە.[2]
- ئەنجوومەنی شارۆچکەی #باشیک# لە کۆبوونەوەیاندا بە زۆریەنی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن داوایانکرد گشتپرسی لە باشیک ئەنجام بدرێت و بە فەرمی بخرێنە سەر باشووری کوردستان.[3]
- یادی دامەزراندنی پارتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، چەند کەسێک لە دژی پارتی دروشم و ئاڵای پارتییان داگرت و سووتاندیان.[4]
- هونەرمەند #بارزان میرزا# بەهۆی پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی ئێڕاق - ئێرانەوە لە ناوچەی #چۆمان# پەنجەکانی پەڕین.[5]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..