$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە چیای جودیی شرنەخ و بە بەشداریی زیاتر لە 300 جەردەوان و 2500 سەرباز، دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی.[1]
- پارێزەرەکانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، بۆ 744-هەمین جار داوای سەردانی ئیمرالییان کرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش ئەوەی کاسبکاران و دووکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن لە کاریان ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ کاسبکارانی #مەریوان#ی سەربە سنەش بەشداری ئەو مانگرتنە بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دەوڵەتی تورک بە چڕیی گوندەکانی بەرمیزە، لیلکان و چیادێڵ-ی سەر بە شارەدێی #سیدەکان#-ی پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات.[2]
- بە دەستپێشخەریی #ڕژاک#، لە شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدرێت و تیایدا کۆمەڵکوژیی سێ براکەی #شیلادزێ# و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکرێت.[2]
- لە شارەدێی ڕزگاری، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان هەڵمەتی سەوزکردنی مەزاری ئەنفالەکانی ڕاگەیاند و 600 دار نێژران.[2]
- دژی سزادانی دوو مامۆستای #زانکۆی هەڵەبجە# بە بیانوی بەشدارییان لە خۆپیشاندان و بایکۆتی دەوام، ژمارەیەک لە مامۆستایان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئه و سزادانانە دەکەن.[2]
- #مەسعود حەیدەر#، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وازهێنانی خۆی لە #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕاگەیاند.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- کەمپەینێکی ئیمزاکۆکردنەوە ڕێکخرا بۆ داخستنی ئەو ڕێکخراوانە، کە لە ئەڵمانیا هانی شەڕ دەدەن و پڕوپاگەندە بۆ ئاکەپە دەکەن. کەمپەینەکە لە شاری بەرلین بە ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی، ئامانج و هۆکارەکانی خستەڕوو.[1]
- لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی میللی - مەگەکە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی تورکیا بڕیاردرا (باری نائاسایی) بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە درێژبکرێتەوە.[1]