$باکووری کوردستان$
- ئاگر لە دارستانەکانی سنووری گوندی ئاکرۆ لە ناوچەی قەرەحەسەنی شاری لیجەی پارێزگای #ئامەد#ی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ڕحا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و 25 کەسی دەستگیرکرد.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #جۆلەمێرگ# قەدەغەکاریی هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنیی لە شارەکەدا بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەندەر خزری، ئیسماعیل بورهانی و ئەمیر تاژ خەڵکی شاری #پیرانشار#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە سنووری نێوان #کفری# و #خورماتوو# هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەندامانی گروپی ئاڵا سپییەکان دەستپێکرد و هێزەکانی هاپەیمانانیش بە فڕۆکە هاوکاری پێشمەرگە دەکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی لە #عەفرین# بە چەکی قورس گوندی بێن-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین بۆردومانکرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بە زەوییە کشتوکاڵی و باخ و ڕەزەکانی هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیشتووە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,324
Escriba su comentario sobre este artículo!