ڕێکەوتی (17-11-1980) داستانی شاخی شۆراوە بەخوێنی پۆلێک پێشمەرگە تۆمارکرا، ئەو شاخە ناوچەی بازیان و هەمەوەند لێک جیادەکاتەوە، کەرتی چواری جەباری ئەوکات سەر بەهەرێمی (5) قەرەداغ بوو، لەسنوری هەمەوەندو جەباری و بازیان و تا کەرکووک.
کەرتی جەباری پۆلێک لاوی خوێن گەرمی قاڵبوی شۆڕشی کوردایەتی بەڕێبازی (ی.ن.ک) لەخۆگرتبوو، کە زۆر ورەبەرزو گیانفیدای نیشتمان بوون لەهەڵمەت بردندا پڵنگ ئاسا بوون، زۆربەیان تفەنگی بڕنەویان پێبوو، جگەلەوەی یەک چەکی قورس لەو کەرتەدا نەبوو، ئەوەی شەڕیان پێدەکرد بیروباوەڕی کوردانەو نیشتمانپەروەری بوو. لەوڕۆژەدا لەهێرشێکی زەمینی و ئاسمانی نابەرامبەردا لەژمارەو جۆری چەکدا بەپشتیوانی دەیان کۆپتەرو بەکرێگیراوە کوردەکانی چەمچەماڵ و بازیان و تاسڵوجە (15) پێشمەرگەی ئەو کەرتە شەهیدبوون و گەیشتنە کاروانی نەمران، پێشمەرگەیەکیش بەدیل گیراو دواتر لەقەسابخانەی موسڵ لەسێدارەدرا، هەشت لەو شەهیدانە تەرمەکانیان دەستی ڕژێم کەوت، دواتر لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردران، کەبریتین لەشەهیدان: نەوزاد شەریف، عەلادین، نەجمەدین، نوری، ڕەمەزان، ئەرکان، فاتیح.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,858