$باکووری کوردستان$
- لە شرنەخ پۆلیسی تورک #هەدەپە#یان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورک لەسەر سنووری سوریا لە پارێزگای ختای ڕوویدا و دەنگی چەندین تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک شاری ڕیحانلیی هەژاند.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو لاوی کورد بە ناوەکانی ئارام نیک پەی تەمەن 25 ساڵ، کوڕی عەزیز و عەبدوڵڵا بەشتام تەمەن 23 ساڵ، کوڕی ڕەمەزان، خەڵکی گوندی نێی شاری #مەریوان#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346227/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران=KTML_ImageCaption_End=
- شاخەکانی شاری ڕوانسەر ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو شارە گەیاند. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئاگرکەوتنەوەکە لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران لەو ناوچەیە بۆ تێکدانی ژینگەی کوردستان بووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک ساڵانی ڕابردوو ساڵیادی وەدات حوسێن لە #سلێمانی# ڕابگیرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگای نەدا ساڵیادەکە بکرێتەوە. سەرباری ئەوەش لە بارەگای ڕۆژنیوز مەڕاسیمێک ڕێکخرا و خەڵاتی وەدات-یش بەخشرا.[1]
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەتووندی سەرکۆنەی تەقینەوەکەی قامشلۆ دەکات و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات.[2]
- ماوەی چەندین ڕۆژە کێشەی بێ ئاوی بەشێک لەدانیشتوانی پارێزگای #دهۆک# و شارۆچکەی سمێلی گرتوەتەوەو هاوڵاتیانیش دەڵێن نرخی تەنکەرێک ئاوی خواردنەوە لە 25 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە 80 هەزار.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی هێرشيکانیان بۆسەر #عەفرین# بەردەوامە. سوپای تورکیاییای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین دەیان هاوڵاتییان ڕفاند.[1]
- لە نزیک خوێندنگەی پیشەسازیی گەڕەکی ئەرباویی #قامیشلۆ# هێرشێکی خۆکوژی ڕوویدا و بەو هۆیەوە 2 کەس بریندار بوون.[1]
- دووەمین کۆنفرانسی ڕەنجدەرانی هەرێمی جزیر دەستیپێکرد.[1]