- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردەسەر گوندی کەنهەش لە #مەخموور# و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
- لەبەرامبەر ئەو دۆخە قەیراناویی و ئاڵۆزییەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی تێدا تێپەڕ دەبێت لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان# و شارۆچکەی #کفری#ش بەرەی خەڵک بۆ ناڕەزایەتیەکان ڕاگەیەندرا.
- هێزێکی پێشمەرگەی حدکا لە ناوچەی #پیرانشار# لە نێوان ئاواییەکانی قەبری حسێن و پردانان لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم تووشی تێکهەڵچوون بوون. لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە ناوی ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد کوڕی ئەبوبەکر ناسراو بە ڕەحیم گەرگولی بریندار بوو و پاشان بە هۆی کاریبوونی برینەکەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بوو و لە لایەن هاوسەنگە#رانیە#وە بە خاک سپێردرا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,801