$ژیاننامە$
لە بەهاری 1948 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە و هەر لەوێ ژیاوە و خێزانی پێکهێناوە.
$خوێندن$
ساڵی 1969 چووەتە #زانکۆی سلێمانی# و لە 1973 بەشی کیمیای کۆلیژی زانستەکانی زانکۆی سلێمانیی تەواوکردووە.
$چالاکیی سیاسی$
لە کۆتایی شەستەکاندا بووەتە ئەندامی #کاژیک# و یەکێک بووە لە کادرە هەرە پێشکەوتووەکانی و بەناوی (ئەزمەڕ) ەوە ناسراوە. سەرەتای هەفتاکان بووەتە سەرۆکی #یەکێتیی قوتابییان#ی زانکۆی سلێمانی. لە دامەزراندنی #پاسۆک#دا پرسی پێکراوە بەڵام بەشداریی نەکردووە. لە #شۆڕشی ئەیلوول#دا بەشداری کردووە و لە #هێزی خەبات#دا بووە. پاشان لە #گەڵاڵە# بووەتە مامۆستای شۆڕش. ساڵی 1974 لە ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای #ساواک#ەوە بەتاوانی ئەندامێتیی کاژیک لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە و پاشان ئازاد کراوە. بەشداریی کۆنفرانسی خۆتواندنەوەی کاژیکی کردووە لە شاری #نەغەدە# لە ساڵی 1975.
$کار$
ماوەیەکی زۆر فەرمانبەر بووە لە #کارگەی جگەرەی سلێمانی#. پاشان لە هەمان کارگە بووەتە بەڕێوەبەری بەشی پاککردنەوەی تووتن. لە پاش ڕاپەڕینەوە زۆرتر کاری بازرگانیی کردووە.
$کۆچی دوایی$
ڕۆژی #14-09-2008# بە نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی ناوەڕاستی شاری سلێمانی نێژراوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 29,857
Escriba su comentario sobre este artículo!