لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سلێمانی بووە.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی پێشبینیەکان لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەگەری بارانبارین دەکرێت بەڵام لەکاتی ئێستا هیچ پێشبینیەک بۆ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان ناکرێت..
وتیشی : ڕێژەی بارانبارینیش بەمجۆرە تۆمارکراوە هەولێر 0.4 ملم - پیرمام 2.3ملم - قەزای سۆران 5ملم - سلێمانی 10ملم - چەمچەماڵ 0.1 ملم - کەلار 0.2 ملم - مەیدان 0.2 - دهۆک 0.1 ملم - زاخۆ 2ملم - ئاکرێ 1ملم - بامڕنیچ 1.8ملم - خانەقیین 3.1ملم تۆمارکراوە.
سەبارەت بە پێشبینیەکان بۆ 24کاتژمێری داهاتوو سەرچاوەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان وتی: بەهۆی نزمەپاڵپەستۆیەک کە لە دەریای سورەوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بۆ 24سەعاتی داهااتوو ئەگەری بارانبارین دەکرێت، لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، ئەو کاریگەریە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
- 08-11-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,418
Escriba su comentario sobre este artículo!