سەعید محەمەد
لەماوەی نیو مانگدا لە شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزاو ناحیەکان و شاری کۆیە 45 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، لە ئەنجامی ئه و ڕوودانەش 33 کەس بوونەتە قوربانی.
رائید فازل حاجی حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند: تەنها لەماوەی 15 ڕۆژدا لە شاری هەولێر و دەوروبەری 45 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە کە 33 بریندار بوون له و ژمارەیەش 28 پیاون پێنجیان ئافرەتن هەروەها سێ کەس گیانیان لە دەست داوە هەر سێک پیاون.
وتیشی: "سەبارەت به و سەرپێچیانەی لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر تۆمارکراوە لە ناو شاری هەولێر بە گشتی له و ماوەیە هەشت هەزار و 815 سەرپێچی تۆمار کراوە ئەمە جگە لە کامێرای چاودێر، ئەم سەرپێچیانە وەک جام ڕەش و بەکارهێنانی مۆبایل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و شتی تر".
- 06-11-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,632
Escriba su comentario sobre este artículo!