رێکخستنەکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە ئاشکرایکرد، حکومەتی تورکیا بەهۆی ئۆپەراسیۆن و گەمارۆ سەربازییەکان لە باکووری کوردستان 161 هاونیشتمانی کوشتوون، لەنێو کوژراوەکانیشدا 30 ئافرەت هەن.
رۆژی یەکشەممە 10-1-2016، ڕێکخستنەکانی گشتیی هەدەپە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوه، بەپێی ڕاپۆرتەکە حکومەتی تورکیا لە ڕێککەوتی 16ی ئابی 2015 گەمارۆی سەربازیی بەسەر چەندین شار و شارەدێدا سەپاندووه، بەهۆیانەوە 161 هاونیشمانی کوژراون، 30 لە کوژراوەکانیش ئافرەتن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ماوەی 280 ڕۆژە ئۆپەراسیۆن و گەمارۆی سەربازی، سیاسەتی قەدەخەکردنی هاتووچۆ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هەڵمەتی هەڵکوتان بۆسەر ماڵان لە 7 شار و 20 شارەدێ جێبەجێکراوە و تائێستاش بەردەوامن، هەروەها 56 جار قەدەخەکردنی هاتووچۆ نوێکراوەتەوه، وێڕای هەڵوەشاندنەوەی لە بەشێکی شارەدێکان، بەڵام بەکرداری تائێستا ئەنجام دەدرێت".
وەک هەدەپە ئاماژەی پێداوە، تەنیا لە شارەدێکانی جزیرێ و سلۆپی و سووری ئامەد 70 هاونیشتمانی کوژراون، لەنێویاندا 24 ئافرەت هەن. لە کۆمەڵکوژییەکەی سوروچ 10 ئافرەت و لە تەقینەوەکانی ئەنقەرەش 30 ئافرەت بوونەتە قوربانی.
لە 4ی کانوونی دووەمی 2016 دا 3 ژنە چالاکڤانی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان- دەبەپە بەناوەکانی سێڤە دەمیر، پاکیزە ناییر و فاتمە ئویار کوژران. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووه، لە ماوەی 26 ڕۆژدا لە جزیرێ بۆتان 14 ئافرەت، لە سلۆپی 7 ئافرەت و لە سووریی ئامەد 3 ئافرەت کوژراون.
- 10-01-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,564
Escriba su comentario sobre este artículo!