لە ڕێستۆرانتی ڕێوان بە دەستپێشخەری مانگی سووری کورد لە هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری ئەنجوومەنی پەنابەرانی ڕۆژاوا، فێستیڤاڵێکی خواردنی کولتووری کوردەواریی بۆ پەنابەرانی #ڕۆژاوای کوردستان# بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکە نزیکەی 70 ژنی پەنابەری ڕۆژاوا خواردنیان بە شێوازی کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان درووستکردبوو.
خواردنەکە بە شێوازی کولتووری کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان ئامادەکرابوو، کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە ڕێکخرابوو.
#ئازاد عومەر# بەڕێوەبەری مانگی سووری کورد لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەنابەرانەوە ئەم فێستیڤاڵەمان ڕێکخستووە بۆ پەنابەرانی ڕۆژاوا، کە چالاکییەکی تایبەت بوو، ئەوەش بۆ ئەوەی ژنانی ڕۆژاوا کولتووری خورادنی خۆیان نیشان بدەن.
وتیشی: لە فێستیڤاڵەکەدا خواردنی کولتووری هەرسێ کانتۆنی ڕۆژاوا، حزیرە و #کۆبانێ# و #عەفرین# خرانەڕوو، هەریەک بە شێوازی خۆی، ڕەنگە خواردنی عەفرین و کۆبانێ یەک جۆر خواردن بێت، بەڵام هەریەک بە شێواز و تایبەتمەندی خۆی.
23-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,541
Escriba su comentario sobre este artículo!