لەماوەی هەفتەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، 120بارهەڵگر هاوکاری سەربازی گەیاندووەتە هێزەکانی #سوریا#ی دیموکرات لەباکووری #ڕەققە#.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمەریکا بەردەوامە لە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ #ڕۆژئاوای کوردستان# و لەهەفتەی ڕابردوودا بە دوو کاروان نزیکەی 120بارهەڵگر هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕەققە نێردراوە.
ئاماژەبەوەکراوە، لە ڕۆژانی 21 و 26ی حوزەیران، 120بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی بۆ پەیەدە نێردراوە.
هەروەها لە 5ی حوزەیراندا پێنج بارهەڵگرو، لە 12ی حوزەیراندا 20 بارهەڵگر بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە نێردراوە.
دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ پڕچەککردنی شەڕڤانان جێبەجێکرا، لە 15ی ئایارەوە لانی کەم 468 بارهەڵگر هاوکاری سەربازی گەیەندراوەتە ناوچەکە.
لەئێستادا شەڕڤانان بە هاوکاری ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری ڕەققە بەڕێوەدەبەن لە دەستی داعش و بەشێکی شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
30-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,519
Escriba su comentario sobre este artículo!