- پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 16-07-2017 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە ماڵی #نێچیرڤان بەرزانی#، لە شاری هەولێر.
-ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7، دوو گەنج لە #زێی گەورە#دا خنکان، هەر دوو گەنجەکە ئامۆزای یەکن و خەڵکی گوندی #سوەیە#ی شارۆچکەی #خەبات#ن.
-منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بەناوی (ئەهوە ڕزگار) لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# بەهۆی سوتاوییەوە گیانی لەدەستداوە.
- لە خورماتوو هاوڵاتییەکی کورد، بە ناوی (حەیدە عەلی)،لە گەڕەکی #کۆماری# ئەو شارۆچکەیە کوژراوە، ناوبراو پاسەوانی پشیووی بەرپرسێکی پارێزگای دیالە بووە.[1]
-ئێوارەی ئەمرۆ 16-07-2017 کاتژمێر 7، لەنزیک گوندی #زەرگە#ی #خورماتوو# پێشمەرگەیەکی لیوای 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەهۆی گوللەی قەناس بەدەستەکانی داعشەوە شەهیدبووە.[2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,674
Escriba su comentario sobre este artículo!