کۆمپانیای تاقە، کە کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی نەوتی ئەترووش لە هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئاداردا بڕی 18.9 ملیۆن دۆلاری لەبری هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای شاماران، کە کۆمپانیای هاوبەشە لە کێڵگەی ئەترووش، لەو بڕە پارەیەی وەرگیراوە، 14 ملیۆن دۆلاری لەبری حەقدەستی کۆمپانیاکان بووە بۆ هەناردەکردنی نەوت و، چوار ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری دیکەش وەکو خەرجیی ڕاکێشانی بۆری بووە لەو کێڵگەیەوە بۆ بۆری سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان - جەیهان بە کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای شاماران کۆمپانیایەکی کەنەدییە و خاوەنی ڕێژەی لەسەدا 20.1ی پشکەکانی کێڵگەی ئەترووشە، لەگەڵ کۆمپانیای ماراسۆنی ئەمریکی ڕێککەوتووە بۆ کڕینی ڕێژەی لە سەدا 15ی پشکەکانی کۆمپانیای ماراسۆن لەو کێڵگەیەدا، هەروەها تاقە، کۆمپانیا نیشتمانیی نەوتە لە ئەبوزەبی و کۆمپانیای سەرکاریشە لە کێڵگەی ئەترووش.
ئەو ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە، دوێنێ کۆمپانیای DNO ڕایگەیاندبوو، بڕی 62.19 ملیۆن دۆلاری وەکو حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.[1]
#21-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,398
Escriba su comentario sobre este artículo!