وتەبێژی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لە #عەفرین# و ئیدلب 2 چالاکییان ئەنجامداوە.
وتەبێژی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە هێزەکانمان 2 چالاکییان ئەنجامداوە. چالاکیی یەکەم ڕۆژی 9ی تەمووزی 2018 لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شامی بە ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەزاق بووە. ئەو چەتەیە کە ماتۆڕی پێبووە لەلایەن #شەڕڤان#انەوە چاودێریکراوە و لە ناوچەیەکی باشووری شاردا کرایە ئامانج و بێکاریگەر کرا.
ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕاشیگەیاندووە چالاکیی دووەم ڕۆژی 10ی تەموزی 2018 لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی فەیلەقی شامی ئەنجامدراوە، کە 4 چەتەی تیادا بووە. ئەو 4 چەتەیە بەشداربوون لە داگیرکردنی شاری ئاشتی، شاری عەفریندا و ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانیان تاڵان دەکرد و سوکایەتییان بە دانیشتوانی شارەکە دەکرد. لەبەر ئەوەش شەڕڤانەکانمان هێرشیان کردەنە سەر و هەر 4 چەتەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران.
ئەو چەتانەی کوژراون بریتین لە، 1 – حسێن ئیبراهیم مستەفا، 2 – محەمەد کەرەمۆ، 3 – ئەیمەن خالید، 4 – غەزوان حسێن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ئەو چالاکییە لە ناوچەکانی باشووری شاری ئیدلیبدا ئەنجامدراون. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە لە هەموو ئەو ناوچانەداین، کە زوڵم و زۆرداریی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکان بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجام بدرێت.
ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ئەوەشی خستووەتەڕوو بەڵێن دەدەین ئەو کەسانەی دەستیان لە داگیرکردنی عەفریندا بووە و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانیان تاڵان کردووە و سوکایەتییان بە هاووڵاتییان کردووە، دەبێت باجێکی قورس بدەن و ئەو باجەیان لێدەسێنین. هەر وەک بەڵێنمان دابوو، ئەوەی بەڕێوەیە قورستر و گورچکبڕترە. عەفرین چاوەڕێی بکە تۆڵە تۆڵەی تۆیە.[1]
#12-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,727
Escriba su comentario sobre este artículo!