بیرەوەرییەکانی مستەفا چاوڕەش
گۆڕینەوەی دیلەکان
ڕۆژی #01-09-1998# زۆربەی هەڤاڵانی مەڵبەند چووین بۆ کۆیە. خەڵکی تریش زۆر هاتبوون. لەو هەڤاڵانەی سەرکردایەتی هەڤاڵ (#جەبار فەرمان# ، #عومەری سەید عەلی# ، #سەعدی پیرە# ، کوردۆ قاسم، پارێزگاری #هەولێر# مامۆستا بەکر مستەفا و شاخەوان عەباس) مەبەستی دیدارەکەشمان گۆڕینەوەی دیلەکانی بەینی ئێمە و پارتی بوو. چل و چوار کەسی پارتی لای ئێمە بوو، لای ئەوانیش 167 دیل بوون. لەو ژمارەیە زۆربەیان پێشمەرگە نەبوون، گۆڕیماننەوە. ئەوانەی لای ئێمە ناسراوەکانیان (هەڵمەتە ڕەش، سەعید باویانی، کەمال زیوەیی) بوو. هەردوولا بە ڕێزێکی زۆرەوە پێشوازیمان لە دیلەکان کرد و لەگەڵ خۆمان هێناماننەوە. هەرکەسەش بۆ جێگەی خۆی. هەموو کاتەکان ئیش بوو، شەو و ڕۆژی نەبوو. ناوبەناویش سەردانی خەڵکیمان دەکرد. درێغیم نەدەکرد لە سەردانی کەسایەتییەکان.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,701
Escriba su comentario sobre este artículo!