ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری
سلێمانیسلێمانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای کۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش وەک بەتەمەنترین ئەندامی سەرکردایەتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەکە ساتێک وەستان بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ,هەروەها کۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان جەنابی
مام جەلالمام جەلال.هەروەها کۆبوونەوەکە گفتوگۆی تێر و تەسەلی کرد لەبارەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم کە بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی ڕاسپاردووە.لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی دا بۆ ڕایی کردنی کارەکانی:
1_ دانانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.
2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بن لە کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان تا ئەوکاتەی پەیکەری تازەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەوە ڕێک دەخرێتەوە.
3_ بڕیاردرا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند کردنی پەیڕەوی ناوخۆ.
14-01-202014-01-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,683
Escriba su comentario sobre este artículo!