دەقی ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادیی
کۆمەڵێک لە گەنجان و کەسایەتییەکانی شیلادزێ لە ڕاپەڕینەکەی پارساڵی شیلادزێ-وە تا ئێستا لە بەرامبەر هەڵوێستەکانیان دژ بە داگیرکاری لەلایەن دەسەڵاتی ئەو هەرێمەوە دەستبەسەر کراون و لە زینداندا ماون، لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، لیژنەکانی مافی مرۆڤی پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بێدەنگن و ئەو مرۆڤە ئازادیخواز و وڵاتپارێزانە بێ خاوەنداریی و داکۆکی ماونەتەوە، لە پاش ئەو کاتەشەوە هەتا دوو ڕۆژ پێشتریش بە شێوەیەکی بەردەوام گەنجان و هاوڵاتیانی قارەمان و بەرخۆدێری بادینان بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەتی دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی هەڕەشە و زیندان دەکرێنەوە و داوای بێدەنگی و بێ هەڵوێستیان لێ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای پڕ کردنەوەی بەڵێننامەیان لێ دەکرێت، ئەوانەشی ئامادەنەبن واژۆی بکەن لە زینداندا دەمێنن و تا ئێستا زیاتر لە چوار کەسیان یازدە مانگی تێپەڕاندووە لە مانەوەیان لە زینداندا.
لێرەوە داوا دەکەین بە ڕای گشتی بتوانین ئەم کەیسە بجوڵێنین و داواکارانی گشتی و یاساناسان و کۆی ئەو لایەنانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بە بێدەنگیان کرد، بهێنینە سەر هێڵ و هەرچی زووە سەربەستی بۆ ئەو وڵاتپارێزانە بە دەستبخەین، وەکو سەرەتایەک کەمپینێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بە ڕۆژەڤ کردنی ئەم کەیسە گرنگ دەبینین.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,037
Escriba su comentario sobre este artículo!