بنەماکانی دەرووندروستی و ژیانێکی بەرهەمدار
گرنگە ئاگاداری ئەو بیرۆکە و ئەندێشە و وتانە بین کە ڕۆژانە لە ڕێگای هەستەوەرەکانمانەوە دێنە ناو ئاوەزمانەوە، چونکە بە تێپەڕبوونی کات، زۆربەی ئەو بیرۆکە و ئەندێشە و ڕووداو و وتانە گۆڕانکاری لە کار و فرمانی پڕۆسەی شیکاریکردنماندا دروست دەکەن و بەمەش هەستەکانمان و ئەندێشە و بیرکردنەوەکانمان گۆڕانیان بەسەردا دێت، جا بە باش بێت یان بە خراپ.
دەرەنجامی ئەم گۆڕانکارییەش لە ڕەفتار و گوفتار و کارکردن و مامەڵەی ڕۆژانەماندا دەردەکەوێت، بە باش بێت یان خراپ.
بۆیە زۆر گرنگە بەباشی مامەڵە بکەین لەگەڵ هەر یەکە لە سێ ڕەهەندە سەرەکییەکەی دەرووندروستی، کە ئەوانیش بریتین لە:
- خۆشنووندیی دەروونی (ئارامیی دەروونی)
- ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
- بەرهەمداربوون.
باش مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم سێ چەمکە و پاراستنی هاوسەنگیی نێوانیان، زامنی پاراستنی دەرووندروستیمانە، بەمەش دەبینە تاکێک کە خزمەتی خۆمان و چواردەورمان دەکەین و دەگەینە ئەو خۆشگوزەرانییەی بەدوایدا دەگەڕێین.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,259
Escriba su comentario sobre este artículo!