لە ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#دا هاتووە:
لە 31-01-2022 و لە کاتژمێر 19:10 بۆ 19:50 کۆپتەر بە ئاسمانی باسیا لە ناوچەی ئاڤاشین دا سوڕانەوە و گۆڕەپانی وەرخەل بە کۆپتەر بۆردومانکرا.
لە 01-02-2022 و لە کاتژمێر 19:10 بۆ 22:30 دا کۆپتەرەکان بە ئاسمانی مەرڤانۆس لە ناوچەی ئاڤاشین دا سوڕانەوە.
لە 01-02-2022 و لە کاتژمێر 12:10 بۆ 12:30 فڕۆکە جەنگییەکان گوندی شێران-ی سەر بە ناوچەی گارەیان بۆردومان کرد.
لە 05-02-2022 و لە کاتژمێر 10:00 بۆ 10:30 فڕۆکە جەنگییەکان 9 جار گوندەکانی گوێزێ، یەکماڵ، ئەرگەنێ، بلمەندێ، شییە و گۆڕەپانی کافیا-یان 5 جار بۆردومان کرد.
لە 05-02-2022 و لە کاتژمێر 10:00 بۆ 10:15 فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی زاپ و دەوروبەری گوندەکانی فلەها، گرێ باهارا و گوندی سەرگەل-یان 3 جار بۆردومان کرد.
لە 08-02-2022 و لە کاتژمێر 10:00 بۆ 12:20 فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی خواکورک و دەورووبەری چەمی لۆلانیان 4 جار و لە ناوچەی گۆشینەش گۆڕەپانەکانی گری ڕۆستە و گری بزنا-یان 8 جار بۆردومان کرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,492
Escriba su comentario sobre este artículo!