ناو: سارا
نازناو: خەدیجە خاتوون
ناوی باوک: سەردار
رۆژی لەدایکبوون: #06-11-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
سارا سەردار لە دایکبووی 06-11-1999 لە شاری سلێمانی، دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەییە، بەهۆی سەختی بار و دۆخی دارایی ناتوانێت خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا بخوێنێت، بۆیە هەڵدەستێت بە کار کردن تا بتوانێت بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات سەرەتا بە بڕێک پارەی کەم لەگەڵ هاوڕێیەکیدا هەڵدەستن بە دانانی بڕاندێک بە ناوی کاکتۆس، کە سەرەتا کارەکەیان بە شێوەی ئۆنڵاین بووە، بەڵام پاش ئەوەی خواستی خەڵک لەسەر ئیشەکە زۆر بوو بڕیاریان دا بە کردنەوەی دوکان تا بتوانن گەشە بە کارەکەیان بدەن وە لە ئێستادا لە ساڵی 2022 خاوەنی دوو لقن لە شاری سلێمانی و لقێکیش لە #هەولێر#. وە لە دوای ئەوەی بڕیاری بوون بە باڵاپۆشی دەدات هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵێکی گەورە لە شاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (لە دوای ڕەمەزانیش لەچکەکانمان لانابەین) کە تێیدا زیاتر لە 300 کچی تازە باڵاپۆش بەشداریان تێیدا کرد بوو. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,584
Escriba su comentario sobre este artículo!