ڕەنگی ناوەوەی سێوەکە سوورە
جووتیارە نموونەییەکەی پارێزگای هەڵەبجە لە داهێنانە کشتوکاڵییەکان بەردەوامە و نوێترین بەرهەمی سێوێکی سوورە کە ڕەنگی ناوەوەیشی سوورە.
لەوبارەیەوە، ئازاد محەمەد، جووتیارە نموونەییەکە بۆ (باسنیوز) گوتی: ئەو سێوە کە بە توێکڵ و گۆشت و ناوکەوە ڕەنگێکی سووری جوانی هەیە لەسەر داری بەهێ موتوربەمان کردووە و تامێکی تایبەت و جیاوزای هەیە.
گوتیشی: جگە لەو سێوە هەر لەسەر دار بەهێیەکە چەندین جۆر میوەی جیاواز موتوربە کراوە کە بەشێکیان ئێستا بەریان پێوەیە، وەک دوو جۆر گۆیژ، چوار جۆر هەرمێ، چوار جۆر سێو، ئەزگێڵ، هەنگی دونیا، گوڵ، بەهێ و چەند بەرهەمێکی دیکە کە چاوەڕێی پێگەیشتنیانم''.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 760
Escriba su comentario sobre este artículo!