ناونیشانی پەڕتووک: میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی
ناوی نووسەر: #لەتیف حسێن#
دەزگای پەخش: #سەنتەری میترۆ#
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
لەم کتێبەدا، چەند تەوەر و بابەتێک وەک سەرنجێکی میدیایی و کۆمەڵناسیانە خراوەتەڕوو کە لە دووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی تەرخانە بۆ کۆمەڵێک بابەتی تایبەت، یەکێک لەوانە بریتییە لە گرنگی دەستکەوتنی زانیاریی و گەیاندنی زانیاریی بە خەڵکی لەلایەن میدیاوە، چونکە بەشێکی گرنگی کاری میدیاکار ئەم ئەرکەیە، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕۆژە جیهانییەی کە تەرخانکراوە بۆ بەدەستهێنان و دەستکەوتنی زانیاریی. کۆمەڵناسی ڕاگەیاندنیش یەکێکی ترە لە بابەتەکان، میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ڕوماڵی میدیا، میدیا و مەسەلەکانی پەیوەست بە ژنان و کچان توندوتیژی و خۆکوشتن کوشتن، قیرانی تەندروستی و کرۆنا بەنموونە، دۆسێیەکەسییەکان و ململانێی حزبی، هەڵە میدیاییەکان و چارەسەرەکان، هەموو ئەم بابەتانە وەک نموونە وەرگیراون و لە بەشی یەکەمدا خراونەڕوو. بەشی دووەمیش تەرخانکراوە بۆ خستنەڕووی ڕاو سەرنجی چاودێران و شارەزایانی بواری میدیایی و ڕۆژنامەنووسان خۆیان.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 304
Escriba su comentario sobre este artículo!