میدیای فەرمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سێ نووسراوی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات مەڵبەندی دراساتی گشتی یەکێتی لە ڕۆژی 8ی ئابی 2022 بڕیاری دەرکردنی سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە #ئەژی ئەمینی# داوە.
مەڵبەندی دیراسات بۆ پەسەند کردنی بڕیارەکە نووسراوی ئاڕاستەی #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
لە 11ی ئابی 2022 بافڵ تاڵەبانی واژۆی دەرکردنی ئەژی ئەمینی لە ڕیزەکانی یەکێتی کردووە.
هۆکاری دەرکردنەکەی وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە کارەکانی پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بووە.
ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتمانی لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە #سلێمانی# بەجێهێشتووە و لە شاری #هەولێر# نیشتەجێیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 380
Escriba su comentario sobre este artículo!