ناو: محەمەد
نازناو: حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناوی باوک: میر سمایل میر نەوشیروان بەگی زەنگەنە
ساڵی لەدایکبوون: 1765
ساڵی کۆچی دوایی: 1832
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
قەیتولقەیتول
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی
دەربەندفەقەرەدەربەندفەقەرە
ژیاننامە
یەکێک لە شاعیرانی کلاسیکی کوردی بووە، نازناوی تالعی بووە، کوڕی میری گەورەی زەنگەنە میر سمایل بووە، ماوەیەک چووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری
سنەسنە دانیشتووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ باشوور و گوندی دەربەندفەقەری درووست ئاوەدان کردووەتەوە، خوێندەواری نەبووە، بەڵام شاعیر و هۆنەرێکی بەناوبانگی سەردەمی خۆی بووە، هاوسەردەمی شاعیری بەناوبانگ
ئەحمەد بەگی کۆماسیئەحمەد بەگی کۆماسی بووە، هۆنراوەیان بۆ یەک نووسیوە، لەسەردەمی بابانەکاندا، لەگەڵ
عەبدولڕەحمان پاشای بابانعەبدولڕەحمان پاشای بابان دا کێشە کەوتووەتە نێوانیان و هۆنراوەی بەناوبانگی (میرزام تەواری، میرزام تەواوری- شێروانەی بازی تەلان تەواری) بۆ نووسیوە، هۆنراوەکانی بەزاری گۆرانی-هەورامی نووسیوە، بە هۆنراوەی (گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل) ناوبانگی دەرکردووە.
عەلائەدین سوجادیعەلائەدین سوجادی لە پەرتووکی
ڕشتەی مرواریڕشتەی مرواری و
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا لە پەرتووکی
بەدەم ڕێگاوە گوڵ چینینبەدەم ڕێگاوە گوڵ چینین دا باسیان کردووە.
[1] Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 838
Escriba su comentario sobre este artículo!