#مستەفا چاوڕەش# بەرپرسی هێزەکانی 70ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند (وەکو یەکێتی نیەتمان باشە و دەمانەوێت لەگەڵ پارتی دابنیشین و چارەسەری گرفتەکان بکەین).
مستەفا چاوڕەش دەڵێت لە پرسەی فەرماندە #ئاکام عومەر# لەگەڵ برادەرانی پارتی پێکەوەبووین و لەیەک شوێن کۆبووینەوە، کەواتە دەبێت بۆ چارەسەری گرفتەکانیش هەر پێکەوە دابنیشین.
بەرپرسی هێزەکانی 70ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لە دواساتی کۆتایی هاتنی پرسەی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی قسەی بۆ میدیاکان کرد وتیشی ئومێد دەکەم ئەم ڕۆژانە بکەینە ڕۆژی پێکەوە دانیشتن، چونکە کێشەکانی هەرێم زۆرن. لەگەڵ ئێران و تورکیا و ئێڕاق، بۆیە دەبێت پێکەوە گرفتەکان چارەسەر بکەین.
سەبارەت بە کاتی کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، مستەفا چاوڕەش وتی من تەنیا ئاگادارم لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەگەڵ پارتی لە بارەی گرفتەکان کۆدەبینەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 613
Escriba su comentario sobre este artículo!