هونەرمەندێکی ئێڕاقی بەناوی یوسف ئەلنەجاڕ پۆرترێتێک بۆ کچێکی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی #ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش#ی تەمەن 20ساڵ بە ناوی شیریهان دەنەخشێنێ کە تیایدا گوزارشت لە هەموو ئازارەکانی کچانی ئێزیدی ڕفێنراوی دەستی داعش دەکات .
ئەو هونەرمەندە لە لێدوانێکی پێشویدا دەڵێت (دەنگت دەگەێنم ).
شیریهان ئەو کچە ئێزیدییە کە ئێستا 2022 تەمەنی 20ساڵە و دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەم لەدەستی داعش هەڵهاتین و ڕومان لە شاخ کرد.
بەڵام هەر دەستگیرکراین و دواتر دایکمیان لە بەر دەمما کوشت و ئەشکەنجەیەکی زۆری براکەمیاندا، منیان کرد بەکۆیلە و بەرەو سووریا بردمیان و 11جار کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردم .ماوەی 4ساڵ بەندیان کردم و زۆریان لێدەدام و پێیان دەوتم ئێوە ئێزیدین و کافرن!
شیریهان لە ئەنجامی لێدان هەستی بیستنی لە دەست داوە و دوای ڕزگاربونیشی تا ئێستا وەک پێویست خزمەت نەکراوە لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستی بە هاوکاریە بەتایبەتی لەبواری تەندرووستیدا .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 529
Escriba su comentario sobre este artículo!