یەکەمین تراکی گۆرانیی کوردی تایبەت بە وەرزش
هونەرمەندی ناسراوی کورد، ماهیر ئەمین، یەکەمین تراکی گۆرانیی کوردیی بۆ وەرزش بڵاو کردەوە.
تێکست و میلۆدیی ئەم بەرهەمە فۆلکلۆرە و، ماهیر ئەمین خۆی میلۆدییەکانی ئامادە کردووە و ڕیکی خستوون و کاری دابەشکردنی موزیکی بەرهەمەکەش بژار دیلان کردوویەتی.
سەید ئەحمەد ڕواندزی بە کەمانچە و ڤایۆلین و، هۆگر سەعید بە دووزەلە بە کیبۆرد موزیکی بەرهەمەکەیان خولقاندووە.
بژار دیلان و محەمەد ئاکرەیی دەنگەکەیان تۆمار کردووە و هەر بژار دیلان کاری میکسیشی بۆ کردووە و ماسترینگی بەرهەمەکە لە بیۆرن- کەتینگ ڕووم - ستۆکهۆڵم کراوە. [1]
فەرموون گوێبیستی تراکەکەبن:
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=460621&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی تراکە نوێیەکەی ماهیر ئەمین=KTML_Link_External_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 435
Escriba su comentario sobre este artículo!