=KTML_Bold=سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بەبێ ڕاوێژکردن بەشێک لە داواکارییەکانى جێبەجێکرد
ئێراق لیژنەیەکى تایبەت بە بەردانەوەى ئاو لە هەرێم و تورکیا و ئێران پێکدەهێنێت=KTML_End=
حکوومەتى ئێراقى داواى زیاترى بەردانەوەى ئاوى بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان دەکات و لیژنەیەکى تایبەتیشى لەو بارەیەوە پێکهێناوە.
حکوومەتى ئێراق لیژنەیەکى تایبەتى بە بەردانەوەى ئاوى زیاتر لە بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان و تورکیا و ئێران پێکهێناوە و نوێنەرێکى کوردیش لەو لیژنەیە ئەندامە و دەیانەوێت بۆ وەرزى داهاتوو هەرێم پابەند بکەن بە دانانى خشتەیەکى تایبەتى بەردانەوەى ئاو بۆ ناوەڕاست و باشوورى ئێراق.
فشارەکانى #بەغدا# بۆ بەردانەوەى ئاوى زیاتر لە بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان زیاتر بووە و لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردووش لەژێر فشارى بەغدا حکوومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر بەردانەوەى ئاوى یەکێک لە بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان، لە کاتێکدا ئێستا #10-04-2023# وەرزى گلدانەوەى ئاوە.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران دەسەڵاتى بەردانەوەى ئاویان گەڕاندۆتەوە بۆلاى خۆیان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 613
Escriba su comentario sobre este artículo!