#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی لە یادی 125 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕایگەیاند، ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە ڕۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمکردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەکی گرنگی دیموکراسین و هێمای گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتە.
وتیشی، بەداخەوە لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لەو ڕووەوە گەشەی نەکردووە، بەڵکو بووەتە جێگەیەک بۆ کپکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان.
بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، تۆمەتی ناڕەوا بۆ ڕۆژنامەنووسان دروستدەکرێت و وێنەیەکی نەخوازراوی هەرێم پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت.
تەئکیدیکردەوە، ئێمە باوەڕی تەواومان بە ڕۆژنامەگەری ئازاد و ڕۆژنامەنووسی بوێر هەیە.
ڕاشیگەیاند، هەرگیزیش خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی هەر هەوڵێکیش دەکەین کە هەڵەکانمان دەستنیشان بکات و ڕێگا ڕاستەکەمان نیشان بدات.
ڕوونیشیکردەوە، لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمان بەردەوام دەبین و هاوکار و هەماهەنگی میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەکان دەبین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,436
Escriba su comentario sobre este artículo!