ڕەنگە زۆرکات لە ژیاندا ڕووبەڕووی ئەو دۆخە بوبێتینەوە کە دەکەوینە کاتێکی سەختەوە، دەگەڕێین بەدوای ئەوە خاڵێک بدۆزینەوە کە لۆمەی کەسانی چواردەورمانی پێبکەین، لە کاتێکدا ڕەنگە گرفتی سەرەکی کەسانی چواردەور نەبن و خۆمان بین.
=KTML_Bold=لەبەر ئەم هۆکارانەی لۆمەی کەسانی دیکە مەکە بۆ هەر دۆخێک کە لە ژیاندا تێی دەکەویت.=KTML_End=
1. لۆمەکردنی کەسانی دیکە وادەکات هەمیشە بگەڕێیت بەدوای خاڵێکدا کە خۆت لە بەرپرسیارییەتییەکان دووربخەیتەوە، بەم شێوەیە کەسێکی بێ بەرپرسیار دەردەچیت.
2. واتلێدەکات درک بە هەڵەکانی خۆت نەکەیت و هەمیشە خۆت بە درووست بزانیت، ئەمەش دەتکات بە کەسێکی شکستخواردوو.
3. کەسانی چواردەورت وردەوردە لێتدوردەکەونەوە و حەز بە مامەڵەکردن ناکەن لەگەڵتدا، بە تەنیا دەمێنیتەوە.
4. هەمیشە سەرنجت لەسەر کەسانی دیکە دەبێت و سەرنجت لەسەر خۆت و کارەکانی خۆت نابێت، ئەمەش لە ئامانجەکانی ژیانت دوورتدەخاتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 585
Escriba su comentario sobre este artículo!