هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدە، بزووتنەوەی سیاسیی کورد بەدرێژایی خەباتی نەتەوایەتیمان بەرهەمەکەی فیدراڵییەت و حکومەتی هەرێم و پەڕڵەمان بوو، بەڵام ئەم هەرێمە کە ئێستا لەژێر مەترسیی پاشەکشەیەکی دەستووریی و سیاسیدایە، دەبێت حیزب و سیاسییەکان بە تایبەتی سەرانی یەکێتی و پارتی کە لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان هەرکات بیانەوێت شەش مانگ کۆک و شەش مانگ ناکۆکن و بەردەوام یاریی ترسناک بە چارەنووسی ئەم میللەتەوە دەکەن وەک ئەوەی وابێت ئەوان خاوەنی ئەم خاک و خەڵکەبن لەکاتێکدا خاوەنی نین، بەڵگەش بۆ ئەوە دەنگنەدانی سەدا حەفتا و سێی دەنگدەرانی هەرێم بوو بە هیچ پارتێکی سیاسی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، بۆیە لەبری ئەوەی خەریکی قۆڵبادانی یەکتر و گوێڕایەڵی دەوڵەتان بن باشتر وایە بیر لە ئێستا و ئاییندەی سیاسیی هەرێم و خەڵکەکەی بکەنەوە ئەگینا بەدڵنیاییەوە بەردەوامبوونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت لێتان ڕابچڵەکێت و وڵات بەدەرتان بکات. [1]
#لاهور شێخ جەنگی#
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 401
Escriba su comentario sobre este artículo!