تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# درێژە بە یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکانی دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا و میوانداری لە لاوانی یانەی مەسافی وەسەت کرد .
یارییەکە ڕۆژی پێنجشەممە 15-06-2023 و لەسەر یاریگەی یانەی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەیی بەڕێوەچوو دوایی ئاستێکی بەرز لەلایەن لاوە پێشمەرگەکان دواجار توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بردنەوە دەستەبەر بکەن .
گۆڵەکانی لاوانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەردوو یاریزان پەیوەست عومەر و موسعەب هەژار تۆمار کرا .
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە ، لاوانی پێشمەرگە ئامادەکاری بۆ بەشداری لە یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان و پلە یەکی یانەکانی ئێراق دەکات و خاوەن نازناوی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستانیشە .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 429
Escriba su comentario sobre este artículo!