هەمبوو هەمبوو هەمبانە، هەیتم هەیتم مەیدانه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەمبوو هەمبوو هەمبانە، هەیتم هەیتم مەیدانه) ، لە #کۆیە# دەڵین: هەمبوو هەمبوو هیچ نییە، هەیتم هەیتم تەواوە، ئەوانەی لە کۆندا شتێکیان هەبووە و ئەمڕۆ هیچیان نییه، ئەو هەبوونیەی پێشان بە ئامادەیی دەفرۆشنەوە، ئەوا هەبوونی پێشوو بۆ ئێستا کە بوونی نییە و هەمبانەیەکی بەتاڵە و هەندێجار ناچێتە عەقڵیشەوە دەبێتە (هەمبانە) هەمبانەش بەواتایەکی تر واتا: درۆیەکی گەورەیە هەبوونی ڕابردوو لەکاتێکدا ئێستا هیچت نییە، هەیتم هەیتم مەیدانە، واتە: ئەوەی ئەوڕۆ هەتە تەواوە، وەکوو ڕینوێنی ڕینمایی لە #خۆشناوەتی# بە و کەسانە دەوترێت کە هەر باس لە هەبوونی و سەروەرییەکانی ڕابردوو بکەن و لە ئێستاشدا هیچیان نەبێت دەوترێت: هەمبوو هەمبوو هەمبانە، هەیتم هەیتم مەیدانە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 106
Escriba su comentario sobre este artículo!