خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەی بە بەشداری 15 یانە دەستی پێ کرد.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی، یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستپێکرد، خولەکە بە بەشداری تیپی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەکانی
(چوارقوڕنە، پیرەمەگروون، بابان، چیا، قەرەداغ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، ڕانیە ، دەربەندیخان، سەیدسادق، سیروانی نوێ، نەورۆز، کلدان، هەڵەبجەی شەهید، بەختیاری) یه و تیپەکانی بەشداری دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون، ئەمه و بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان و لەسەر یاریگەی خۆی لە فەرماندەیی، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #05-09-203# میوانداری لە بێچووە شێرانی قەرەداغ کرد، لەو یاریەدا یاریزانانی پێشمەرگە توانیان بە ئاست و ئەنجام براوەبن دوایی ئەوەی هەشت گۆڵ یان لە ڕێگەی یاریزانان (ژیوان محەمەد 2 گۆڵ، نالی سۆران 2 گۆڵ، ژیر هێرش 2 گۆڵ، ڕۆژگار بەهزاد و تانۆ تاریق)ەوە تۆمار کردوو بەو ئەنجامەش پێشمەرگە یەکەم سەرکەوتنی لە خولەکە بەدەست هێنا.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 678
Escriba su comentario sobre este artículo!