#ئەدهەم بارزانی#: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییانی ستەم دیدەی ناوچە جێناکۆکەکان
ئەمڕۆ ڕێکەوتی #16-12-2023# دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق دەستی پێ کرد، کە پڕۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لە بەردەم دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان بە گشتی و هاووڵاتییانمان لە ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتیی.
من ڕووم بەتایبەت لە ئێوەی کوردانی ستەم دیدەی #نەینەوا# و #کەرکووک#ی دڵمان و #خانەقین#ی سەربەرز و کوردپەروەرە، کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی ئێراقن، ئێستا هەلێکی زێڕین لە بەردەمتانە تاوەکوو بتوانن بە پڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد، جارێکیتر دەستی ستەم کوورت بکرێت و کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن سەرمانبەرزبکەن.
لێرەشەوە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگا، دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک #بافڵ تاڵەبانی# چونکە ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات. [1]
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
16-12-2023
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,261
Escriba su comentario sobre este artículo!