#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# سەرەخۆشی لە سکرتێری #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# کرد بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی، هیوای خواست خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.
ئەمڕۆ هەینی، #15-12-2023# مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە #ڤیان سلێمان#، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.
هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەبەرامبەردا ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 324
Escriba su comentario sobre este artículo!