ناونیشانی بابەت: ئەشکەوتی مارا لەدامێنی چیای هەریر هاوشێوەی ئەشکەوتی شانەدەرە
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
ئەشکەوتێک لە شێوەی ئەشکەوتی شانەدەر، لەدامێنی چیای سەراورد لە سنووری شارۆچکەی هەریر، کە بە #ئەشکەوتی مارا# ناسراوە، واتا ئەشکەوتی ماڵان، هەڵکەوتووە. پێدەچێت سەردەمێک ژیانی تیادا هەبووبێت.
لەمبارەیەوە سۆزدار ئەحمەد، لێکۆلەر و چالاکوانی شاخەوانیی سنووری شارۆچکەی #شەقڵاوە#، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: ساڵانێکە دەستم کردووە بە گەشتی شاخەوانی و پیشاندانی سرووشتی جوانی #کوردستان#، لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ و نووسین و بڵاوکردنەوەیان لە پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەپاڵ ئەوەشدا، وەک گرووپی شاخەوانی، جگە لە لێکۆڵینەوە لە شوێنە مێژوویی و سرووشتی جوانی ناوچەکان، هەوڵی گەیاندنی پەیامی هۆشیاریی ژینگەپارێزی دەدەین، چونکە کوردستانی ئێمە بە سرووشتی جوان و شوێنەواری مێژوویی و کولتووری جوان و بەناوبانگە.
وتیشی: بەهۆی پێکهاتەی سنووری شارۆچکەی #هەریر# و شەقڵاوە و بوونی ناوچەی شاخاوی و هەر لە کۆنەوە بوونی فەرمانڕوایی لە دەڤەرەکە، تا ئێستا چەندین شوێنەواری قەڵا و گۆڕستانی مێژوویی و قوبە و ئەشکەوت لە ناوچەکەدا هەن، یەکێک لەوانە ئەشکەوتێکە لە شێوەی ئەشکەوتی شانەدەر، لەدامێنی چیای سەراورد لە سنووری شارۆچکەی هەریر، کە بە ئەشکەوتی (مارا) ناسراوە، واتا ئەشکەوتی ماڵان. ئەم ئەشکەوتە دیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی هەیە.
ئەو چالاکوانە شاخەوانە دەشڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە و سەرچاوەکان، ئەم ئەشکەوتە سەدان ساڵ پێش ئێستا ژیانی تێدا بووە و نیشانەی ژیانی تیادا بەدی دەکرێت، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و شوێنەواریی بۆ نەکراوە، تا بزانرێت تیادا ژیانی بۆ کام سەردەم دەگەڕێتەوە، بۆیە گرنگە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم جۆرە ئەشکەوت و شوێنانە بکرێت.
سۆزدار ئەحمەد، ئەوەش دەخاتەڕوو: ئێستا ئەم ئەشکەوتە لەلایەن ئاژاڵداران و دانیشتووانی گوندە خۆجێییەکانی سنوورەکە بەکار دەهێنرێت، بۆ تێدا مانەوەی مەڕ و بزن و ئاژەڵە خۆماڵییەکانیان.“[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,423
Escriba su comentario sobre este artículo!