چاوی گورگ
دنیا شەو بوو
شەوێکی چڕ، تاریک تاریک!
تیشکێکی دوور
لە ئەوپەڕی ئاسۆی دووری ژیانمەوە
وەکوو مەشخەڵ داگیرسابوو
بەڵام ڕێگا
پڕ لە کۆسپ و کەندەڵان بوو
ئاستەنگێکی دوور و باریک!
تیشکی هیوا گرشەی ئەهات
بۆ لای خۆی بانگی ئەکردم
ڕایدەکێشام!
هێزی ئەدا بە هەنگاوم
بیر و ئەندێشەی ئەبردم!
ساڵەهای ساڵ
بە قەد ساڵەکانی عومرم، ڕێگام بڕی
گۆچانی ئاسنم شکاند
سەد پێڵاوی پۆڵام دڕی
هەر هەنگاوێ، زامێکی قووڵ
ڕێگا هەموو ژان و بڕک بوو
هێزی هیوا بەرەو ئامانجی ئەبردم
گەیشتم و دڵ پڕ لەحەز، ئاوات، تاسە...
لە خوێن گەوزاو...
ئامێزم بۆ تیشک کردەوە
بەڵام ئەفسووس!
ئەو مەشخەڵە...
چاوی گورگ بوو!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 55
Escriba su comentario sobre este artículo!