تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سێیەم یاری لە قۆناغی یەکەمی خولی سوپەری لاوانی یانەکانی ئێراق ئەنجام دا و تێیدا و بووە میوانی یانەی شەرگات.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #16-03-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی شەرگات بەڕێوەچوو دوایی یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکابەری دواجار هەردوو تیم بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
بەو ئەنجامەش لاوە پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان لە سێ یاری بۆ 7 خاڵ زیاد کرد و بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی سێیەمە و هەروەک لاوانی #هەولێر# لە پلەی دووەمی ئەو ڕیزبەندیەیە بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی پێشمەرگە و غازی کەرکووک -یش سێیەمە.
جێگەی باسە تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە سێ یاری لە قۆناغی یەکەمی خولەکەدا ماوە و خشتەی یارییەکانی بەم شێوەیە دەبێت.
پێشمەرگە × هەولێر
نەورۆز × پێشمەرگە
پێشمەرگە × غاز شیمال. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 33
Escriba su comentario sobre este artículo!