یەکێتی شەتڕەنجی ئاسیا لە شاری خانتی مەنسک لە وڵاتی ڕووسیا و لە ڕێکەوتی #20-04-2024# تا #30-04-2024# پاڵەوانێتی شارەکانی ئاسیا ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئەندام لە یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت ڕونکردنەوەی زیاتری دا و وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ شارەکانی وڵاتانی ئاسیایە کە لە وڵاتی ئێراق شاری #بەغدا#ی پایتەخت بە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی وڵات بەشداری کردووە، ئەسعەد وتیشی پێکهاتەی یاریزانان بریتین لە (ئاکار عەلی، ئاریان عەلی و #زۆزگ سەڵاح#، یاریزانانی یانەی پیشمەرگە و حسێن عەلی و عەلی لەیس لە یانەی ئیتیسالات).
ئەو سەرپەرشتیارەی تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە زانیاری زیاتری بە پێشمەرگە سپۆرت داو وتی، یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بە شێوەی تیم و بە نۆ جەولە بەڕێوە دەچێت و لە ماوەی 10 ڕۆژدا ڕکابەرییە سەختەکانی بەڕێوە دەچن.
دواجار ئەسعەد ئیسماعیل هیوای خواست بەڕێز کاک پشتیوان ئەحمەد شێخ حەمەدی سەرۆک شاندی هەڵبژاردەی شاری بەغدا و تیمەکەی بتوانن ئەنجامی کاریگەر بەدەست بهێنن و بگەڕێنەوە خاکی نیشتمان.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 114
Escriba su comentario sobre este artículo!