(10)یەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای #هەڵەبجە# بەڕێوەچوو
ئەم ڤیستیڤاڵە ساڵانە لە لایەن جوتیاران و گەنجان و کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بەژداربووان بەرهەمە خۆماڵیەکان و کارە دەستیەکان و خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە میوانان دەکەن.
زۆرینەی بەرهەمەکانی هەناریش پێشکەش دەکرێت، وەک: هەناری ساغ، ڕووبە هەنار، سرکەی هەنار، شەربەتی هەنار، و بە چەن جۆری تریش نمایش دەکرێت.
ئەم ڤیستیڤاڵە لە ڕۆژی #31-10-2024# هەتا #02-11-2024# بەردەوام دەبێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,786
Escriba su comentario sobre este artículo!