- لە #شنگال# دوو پێشمەرگە بریندار دەبن.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی (#ئاڤاشین# و #چەمجو#)یان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سنوری بادینان بۆدوومان کرد.[1]
- هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی (بەگەندیک) و ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوچەکە کە سەربە پارێزگای (#سێرت#)ە لە باکوری کوردستان، دەستگیرکران.[2]
- بەهۆی ئەوشەپۆلە بارانەی ڕوی لەسنووری #گەرمیان# کردوە لەچەند گەڕەکێکی قەزای #کەلار# و ناحییەی ڕزگاری ئاوبەرزبۆتەوە و ئاو چۆتە چەن ماڵێکەوە.[3]
- بەڕێوەبەری بومەلەرزه و کەشناسی #ئامێدی# ڕایدەگەیەنێت لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەی ئامێدی گرتووەتەوه و لەناحیەی #کانی ماسێ#ی ئه و قەزایە 41 سم باریوە.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەئێوارەی دوێنێوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ 55 ملم باران لە کەلار باریوه و کاریگەری ئه و شەپۆلە تادرەنگانی ئەمشه و بەردەوامدەبێت.[4]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپێشڕەوییان لە تەبقه و بەنداوی فورات بەردەوامن و شەوی ڕابردوو گەیشتوونەتە قەراغی بەنداوەکه و بەشێکیان کۆنتڕۆڵکردووە.[4]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,737
Escriba su comentario sobre este artículo!