- شەڕی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو لە دوێنێ شەوەوە درێژەی هەیە و قوربانی زیاتری لێکەوتەوە و نەقیبێک و دوو ملازمی دیکەی پێشمەرگە شەهیدبوون. بەیانی ئەمڕۆش فەرماندەیەک و پێشمەرگەیەک شەهید ببوون، هەروەها چوار پێشمەرگەش بریندارن. 8 چەکداری حەشدی شەعبیش کوژران.
- بارەگای ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە تۆپبارانکرا و بەڕێوەبەری مەعاونیەتی ئاسایشی خورماتووش دەڵێت "بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون".
- حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا داوا لە فەرماندەکانی هێزە هاوبەشەکانی عیراق دەکات هەموو ڕێوشوێنە سەربازییە پێویستەکان بگرنەبەر و کۆتاییبهێنن بە ڕووداوە نەخوازراوەکانی شاری دوزخورماتوو.
- لە شارۆچکەی خورماتوو کوردەکانی ئەو ناوچەیە ماڵی عاتف کە بەرپرسی حەشدی شەعبیە سووتاند و بەو هۆیەوە سێ خانووی دەوروبەریشی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هامەر سووتێنرا.
- دەستەی ناوخۆ لە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند کە وەفدی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی و وەفدی ڕژێمی سوریا لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە شاری قامیشلۆ گەیشتنە ڕێککەوتن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Cronología de los hechos
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,936
Escriba su comentario sobre este artículo!