شەوی #27-11-2021# تیرۆریستانی #داعش# لە سنووری #کوڵەجۆ# کردەوەیەکی تیرۆریستییان ئەنجامدا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان لەکاتی ئەرک و لە پێناو پاراستنی وڵات شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ئیدانە و سەرزەنشت دەکەین و، پرسەی خۆشمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داواکارین بۆ لەمەودوا بە هەموو توانا و بە هەموولایەک هەوڵ بدەین و بە جددی کار بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئەو کردەوە و پەلامارە تیرۆریستییانە بکەین کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و رێگە لەو کار و چالاکی و هەڕەشانە بگیرێ، هەروەها ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە چارەسەر بکرێ بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانەکەی و سەقامگیریی و ئارامیی ئەو شوێن و ناوچانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شەڕی رووبەڕوبوونەوەی داعش و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#29-11-2021#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 137
Escriba su comentario sobre este artículo!