- 31-01-2018
- 30-01-2018
- 29-01-2018
- 28-01-2018
- 27-01-2018
- 26-01-2018
- 25-01-2018
- 24-01-2018
- 23-01-2018
- 22-01-2018
- 21-01-2018
- 20-01-2018
- 19-01-2018
- 18-01-2018
- 17-01-2018
- 16-01-2018
- 15-01-2018
- 14-01-2018
- 13-01-2018
- 12-01-2018
- 11-01-2018
- 10-01-2018
- 09-01-2018
- 08-01-2018
- 07-01-2018
- 06-01-2018
- 05-01-2018
- 04-01-2018
- 03-01-2018
- 02-01-2018
01-02-2018
- 02-02-2018
- 03-02-2018
- 04-02-2018
- 05-02-2018
- 06-02-2018
- 07-02-2018
- 08-02-2018
- 09-02-2018
- 10-02-2018
- 11-02-2018
- 12-02-2018
- 13-02-2018
- 14-02-2018
- 15-02-2018
- 16-02-2018
- 17-02-2018
- 18-02-2018
- 19-02-2018
- 20-02-2018
- 21-02-2018
- 22-02-2018
- 23-02-2018
- 24-02-2018
- 25-02-2018
- 26-02-2018
- 27-02-2018
- 28-02-2018
- 01-03-2018
- 02-03-2018
- 03-03-2018
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی هەواڵێک کە لە میدیا تورکەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ لە چەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل چالاکیان ئەنجامداوە لە دژی سوپای تورک. ئەگەرچی میدیاکانی تورکیا برینداربوونی پێنج سەربازی تورک-یان ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حوکمی 25 ساڵ زیندانی تەعزیریی زیندانییەکی سیاسیی کورد، بە ناوی
حاسڵ عەزیزیحاسڵ عەزیزی خەڵکی گوندی قەرەسەقەلی
شنۆشنۆ لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای
ورمێورمێ، بۆ 20 ساڵ کەم کرایەوە.
[5]
- بەشێک لە پارێزەرە کوردەکانی نیشتەجێی پێتەختی ئێران، بۆ پشتیوانی لە عەفرین لە بەردەم بینای نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوە و خوازیاری هەنگاوی جیددی و بەپەلەی ئەم ڕێکخراوە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە عەفرین بوون.[5]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مەهەدی فەرەجی و ئەیووب عەزیزی خەڵکی شارۆچکەی ڕوانسەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.[5]
باشووری کوردستان
- لە
هەولێرهەولێر ساڵیادی تەقینەوەکانی 1ی شوبات بەرزڕاگیرا.
[2]
- لە شاری پزیشکیی فاروق لە
سلێمانیسلێمانی کۆنفرانسێک بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بەرێوەچوو.
[3]
- فڕاکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و بودجە و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان کۆبوونەوە.
[4]
- لە زنجیرە چیاکانی شاخی
بەمۆبەمۆ، هێزەکانی ئاسایش دەستیانگرت بەسەر حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنی گروپە چەکدارەکانی
داعشداعشدا.[3]
رۆژئاوای کوردستان (بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 13هەم)
- فڕۆکە جەدنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی گوندی مەزن، باشمەرا و باسوفانی سەربە شارۆچکەی شێراوای
عەفرینعەفرین کە زۆربەی هاوڵاتییەکانیان ئئێزدین بۆردومان دەکەن.[1]
- لە شارۆچکەی بلبلێی سەر بە عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕڤانانی یەپەگە هێرشیانکردە سەر سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژران. تورکیاش سێ گوند لە شێراوە بۆردووماندەکات کە دانیشتووانەکەی کوردی ئێزدین.[2]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) دژە هێرشیان بۆ سەر سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە سنوری باکور و ڕۆژئاوای شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.[3]
- 106 پارێزەری کورد کە دانیشتووی وڵاتانی ئەورپان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد و بانگەوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان کرد هەستیار بێت بەرامبەر بە عەفرین.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی قورنەی سەر بە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیان تێکشکاند. هەروەها لە گوندی زەرێی سەر بە بلبلێ لە چالاکییەکی شەرڤاناندا دژی سوپای تورکدا 20 سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژران.[1]
- سوپای تورک ناوەندی شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین و هەروەها گوندەکانی کۆتانا و قەرەکۆلای سەربە بلبلێ تۆپباران دەکات.[1]
- پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و تیایدا فراکسیۆنە جیاوازەکان هەڵوێستی خۆیان لەدژی ئه و هەڵمەتە ڕاگەیاند و داواکرا کە فرۆشتنی چەکی ئەڵمانی بە حکومەتی ئەنقەرە ڕابگیرێت. لەوکۆبوونەوەیەدا نوێنەری پارتی سەوزی ئەلمانیا جەختی کردەوە کە بەهۆی ئه و هێرشانەی تورکیاوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین کوژراون و ڕاشیگەیاندنابێت ئەڵمانیا چەک بە تورکیا بفرۆشێت. هاوکات نوێنەری پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا له و کۆبوونەوەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕابگیرێت و وتیشیهێرشەکان بۆ سەر عەفرین نیگەرانی کردووین.[3][4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Cronologia degli eventi