- سوپاسالاری پێشمەرگە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەکات دەچنە شارەدێی سنونێ بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی نوێ لەنێوان هێزەکانی #یەبەشە# و فەرماندەی ڕۆژ لە سنووری شارۆچکەی #شەنگال#.[1]
- لەبارەی شەڕەکەی دوێنێی لەگەڵ فەرماندەی ڕۆژ، یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)ی سەر بە پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، حەوت #شەڕڤان# بونەتە قوربانی و 20 شەرڤانی تریش برینداربوون .[2]
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی #مەنبەج# چەند هێرشێکی چەکدارانی قەلغانی فورات-یان تێکشکاندووه و دوای شەڕوپێکدادانێکی سەخت گوندی جەبلە ئەلحەمرە یان لەدەستی ئه و گروپانە ڕزگارکردووە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات.[3]
- پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری هەولێر، ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئاسایش ڕێگری کردووەتە سەر ئەو چالاکوان و لایەنانەی کە ویستوویانە بە گردبوونەوەیەک دژی هێرشەکانی دوێنێی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بۆ خانەسۆر نارەزایی دەرببڕن چەندین خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە. دکتۆر محەمەد کیانی یەکێکە لە گیراوەکان.[4]
- #ڕەمەزان ئۆچلەن#، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی ئازادی وڵات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری #ئامەد# دەستگیرکرا.
- ڕێکخستنەکانی سەربە پەکەکە لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانیان دژی شەڕەکەی دوێنێی شنگال ئەنجامدا.
- پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لەشاری هەولێر (#سوارە مەحمود حەسەن#) لەکاتی ڕوماڵی گردبونەوەدا لەشاری هەولێر کە دژی هێرشەکەی سەر شەنگال ئەنجام درابوو، دەستگیر کرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,747
Scrivi il tuo commento su questo articolo!