- پاش ئەوەی بڕیاردرا شارۆچکەی بەمۆ بخرێتە سەر شاری هەڵەبجە، لە شاری خانەقین دژ بەو بڕیارە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
- کاتژمێر 10ی سەلەبەیانی ئەمڕۆ حەوت تۆپی جۆری هاوەن، نرا بە گەڕەکی کوردانی شاری حەسەکەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر گوندی (زەنقڕ) کە لە سنووری داقووقەو دوا گوندی باشووری کوردستانە. فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە دەڵێ هێرشەکە تێکشکێنراوە، بەڵام زەوییەکی زۆری داچێنراو بە دانەوێڵە سووتاوە.
- دادگای کەلار لەسەر دۆسیەیەکی کاوە گەرمیانی، مەحموود سەنگاوی بە بڕی 1 ملیۆن و 500 هەزار دینار سزادا کە بە تەلەفۆن جنێوی پێداوە. بنەماڵەی کاوە گەرمیان-یش ڕایدەگەیێنن تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن.
- ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕی 21 کارتۆن دەرمانی بێهۆشکەردا گرت و خاوەنی دەرمانەکانیش دەستگیرکرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,250
Scrivi il tuo commento su questo articolo!