- تەرمی کاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنە بە خۆپیشاندان بەرەو گۆڕستانی کەلاری کۆن بەڕێکرا.
- ئاگر لە بینای پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر دەکەوێتەوە.
- لەبەردەم پارکی شانەدەری ناوشاری هەولێر ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران و چالاکوانانی شارەکە دژ بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
- ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان دانیشتوانی شارۆچکەی یوکسیکۆفا لە هەرێمی هەکاری لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس ڕوویدا بەهۆی هەواڵی تێکدانی گۆڕستانی ئەندامانی پەکەکە، هیچزەکانی پۆلیسیش بەبەکارهێنانی بۆمبی فرمێسکڕێژ و ئاو هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا و بە گولەی هێزە ئەمنییەکان دوو خۆپیشاندەری کورد کوژران.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 23,453