دەقی ڕاگەیەندراوی یەژاستار:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
6ی ئازار کاتژمێر 13:00 لە گەلی گردی ئازاد، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لەدژی سەنگەرێکی بۆمبهاوێژی داگیرکەران ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 2 داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکە و بۆمبهاوێژەکە تێکشکێنران.
ئەم چالاکیە کاریگەرە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمان بۆ یادکردنەوەی 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان ئەنجامداراوە.
هێرشی ئاسمانی داگیرکەران بەردەوامە
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری فراوان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
4ی ئازار لە هەرێمی چیای ڕەشی زاپ کاتژمێر 14:30 فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانیان کرد.
5ی ئازار کاتژمێر لەنێوان 20:30 و 21:30 گۆڕەپانی شەهید شاهین و کونشکای هەرێمی زاپ 4 جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران.
6ی ئازار کاتژمێر لەنێوان 19:00 و 21:00 گۆڕەپانی وەرخەلێ و چیای ڕەشی ئاڤاشین و زاپ 3 جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.
7ی ئازار کاتژمێر لەنێوان 20:30 و 21:30 گۆڕەپانی دۆڵی شەهید ئوزگوری هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!